ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كان سه‌لماندی كه ناوه‌ندی بڕیاری كورد لای سه‌رۆك بارزانییه و له هه‌ولێره.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی عێراق پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراتی، به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ڕێك‌وپێك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێوه چوو".
ڕاشیگه‌یاند "له پڕۆسه‌كه‌دا دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرکەوت بەسەر دکتۆر بەرهەم و بوو به سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدڕال".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "رووداوەکانی ئەمڕۆ سەلماندی کە ناوەندی بڕیاری کورد لای سەرۆک بارزانییه و هه‌روه‌ها لە هەولێرە.
هۆشیار زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌روه‌رییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئه‌زموون و پیشه‌ییانه‌وه ده‌توانێ به‌سه‌ر هه‌موو نه‌یاره‌كانی زاڵ‌بێت.
جێی باسه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له په‌رله‌مانی عێراق پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا د. له‌تیف ڕه‌شید به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقی فیدڕال هه‌ڵبژێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.