له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، دوای به كۆتاهاتنی یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوڕان، ده‌ست به یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان کرا.
ئەمڕۆ پێنجشه‌م له ده‌ستپێكی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌دا، كاتژمێر 3ى ئێواره له هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌كاد - عه‌نكاوه، هەردوو یانەی قەڵا و هێرش رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ئەنجامی یارییەکەش لە بەرژەوەندی یانەی قەڵا بە کۆتاهات بە ئەنجامی 97 خاڵ بەرامبەر 58 خاڵ بۆ هێرش.
سبەی هه‌ینیش له كاتژمێر 3ى ئێواره، یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی ئاسۆ ده‌كات.
هه‌روه‌ها رۆژی شه‌موو له كاتژمێر 3ی ئێواره، یانه‌ی ئه‌كاد - عه‌نكاوه میواداری ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات.
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش به شێوازی خول به یه‌ك قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت، 21 یاری له خوله‌كه‌دا له ماوه‌ی رۆژانی پێنجشه‌م و هه‌ینی و شه‌مووی ئه‌م هه‌فته‌یه و هه‌فته‌كانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، خوله‌كه‌ش له ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا دێته ئه‌نجامدان، له هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.
یانه به‌شداره‌كانیش بریتین له:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ و سۆلافی نوێ.
جێی باسه بەرێوەچوونی کار و چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بە چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بە پشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.