Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 03:27

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كرد و هیواشی خواست هه‌وڵی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان یه‌كبخرێن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاله‌نگارییه‌كان.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا "پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی برا ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم له‌و ئه‌ركه‌یدا".

گوتیشی "هیوادارم به‌ هاوكاری سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان و هیوا و ئاواته‌ ڕه‌واكانیان بێت".

نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها گوتی "هیوادارین هه‌وڵه‌كانی هه‌موولایه‌ك یه‌كبخرێن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاله‌نگارییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه‌ شایسته‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌ به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه‌".

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌ په‌رله‌مانی عێراق، د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق به‌ فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.