باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو و سه‌رۆكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه په‌رۆشی پێكه‌وه كاركردنین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی عێراق.
ئه‌لینه رۆمانۆویسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: پەرۆشی پەیوەندییەکی هەماهەنگین لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی عێراق و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو.
رۆمانۆویسكی ڕاشیگه‌یاند: پەرۆشی لە نزیکەوە بەردەوامبوونی پێکەوە کارکردنین لەژێر چەتری حکوومەتی نوێ بۆ رەخساندنی هەلی کار و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دڵنیابوون لە شکسپێهێنانی تەواوەتی داعش.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له په‌رله‌مانی عێراق پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا د. له‌تیف ڕه‌شید به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقی فیدڕال هه‌ڵبژێردرا.
دواتریش سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆماری عێراق به فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه وزارییه‌كه‌ی و حكوومه‌تی نوێی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.