ڕاپۆرتێكی نوێی بانكی نێوده‌وڵه‌تی زانیاری ورد و مه‌ترسیدار بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ری ده‌خات كه په‌تای كۆڕۆنا ئاستی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له جیهاندا زیاتر كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه زۆرترین كاریگه‌رییه‌كه‌ش له وڵاتی هیندستان ده‌ركه‌وتوون.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی نوێترین ڕاپۆرتی له‌ژێر ناونیشانی "هه‌ژاری و گه‌شانه‌وه له ساڵی 2022: ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كان" بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه به‌هۆی كۆڤید 19 له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی جیهان نزیكه‌ی 71 ملیۆن هاووڵاتی تووشی هه‌ژاری كردووه.
زیاتر هاتووه: له‌م ڕێژه‌یه‌دا نزیكه‌ی 56 ملیۆنیان له هیندستان بووه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 8 كه‌س له 10 كه‌سدا (یان 79 له‌سه‌دا).
له ڕاپۆرته‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ها هاتووه: هیندستان له سه‌رده‌می كۆڕۆنا نزمترین گه‌شه‌ی ئابووری به‌خۆیه‌وه بینیوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش بەڵکو ئەو پێشکەوتنانەی کە زۆرێک لە وڵاتان لە سه‌ده‌كانی ڕابردوو بەدەستیان هێنابوو بۆ کەمکردنەوەی هەژاری، به‌هۆی كۆڤید 19 پێچەوانە بووه‌وه، چونکە ژیانی زۆران کەسی گۆڕی و بووە هۆی وەستاندنی به نزیكه‌یی تەواوەتی پیشەسازی و هه‌روه‌ها زۆرێك له چالاکییە ئابوورییەکانیشی جیهانی پەکخست.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌تای كۆڕۆنا كاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌بوو كه داهاتیان نزم یان مامناوه‌ند بوو، هه‌روه‌ها به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌ژاری له جیهاندا به‌رز كرده‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ساڵی 2019 و پیش هاتنی په‌تای كۆڕۆنا، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له جیهاندا 8.4 بوو، به‌ڵام له ساڵی 2020 و له‌سه‌رده‌می كۆڕۆنا ڕێژه‌كه بۆ 9.3 به‌رز بووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.