Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 03:34

كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئاسمان له‌ هه‌ردوو ڕۆژه‌كه‌دا هه‌وراوی ده‌بێت.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان به‌گشتی په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌ی گه‌رماش به‌رزتر ده‌بێت له‌ تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ش هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش 1 پله‌ به‌رزتر ده‌بێت به‌ به‌راورد به‌ تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند به‌ره‌و ئاراسته‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 33  پلەى سیلیزى

سلێمانی: 31  پلەى سیلیزى

دهۆک: 32  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 36  پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 33  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 33  پلەى سیلیزى

سۆران: 31  پلەى سیلیزى

گەرمیان: 37  پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.