ئه‌مشه‌و هه‌ینی له هه‌رێمی كارۆلینای باكور له ئه‌مه‌ریكا كه‌سێك ته‌قه له هاووڵاتییان ده‌كات و پێنج كه‌س ده‌كوژێت كه یه‌كێك له قوربانییه‌كانیش پۆلیسه كه له شوێنی ڕووداوه‌كه بووه.
ماری ئان بالدوین سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری رالی كه ڕووداوه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه له ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كێك له قوربانییه‌كانیش پۆلیسه كه له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا له‌وێ بووه و له ده‌ره‌وه‌ی كاردا بووه.
سه‌باره‌ت به ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش، ڕایگه‌یاند: ته‌قه‌كه‌ره‌كه تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵام پۆلیس له‌نێو خانوویه‌كدا گهماڕۆیانداوه.
له‌باره‌ی برینداره‌كانیش، سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری رالی ئاماژه‌ی به‌وه دا: ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌یان نازانرێ.
ئاماژه‌شی دا: ڕووداوه‌كه كاتێك ڕوویداوه كه پۆلیس هه‌وڵیانداوه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕووبه‌ڕوویان بۆته‌وه و ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌نێو خه‌ڵكدا كردووه.
جێی باسه ڕووداوی ته‌قه‌كردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له ئه‌مه‌ریكا له ئاستێكی به‌رزدایه به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌نیا له ساڵی 2021 به‌هۆی ته‌قه‌ی تۆمه‌تبارانه‌وه 49 هه‌زار كه‌س كوژراون، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی به‌رزه كه له ئه‌مه‌ریكا پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.