ئه‌و تۆپه‌ی دییگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا ئه‌فسانه‌ی پێشووی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین و جیهان كه له مۆندیالی 1986 گۆله به‌ناوبانگه‌كه‌ی پێ تۆمار كرد، له زیادكردنێكی ئاشكرادا دێته فرۆشتن.
له مۆندیالی 1986ی مه‌كسیك، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له قۆناغی چواریه‌كی كۆتادا به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕای برده‌وه، له‌و یارییه‌دا ماڕادۆنا ئاستێكی نموونه‌یی پێشكه‌ش كرد و گۆلی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی به ڕێگه‌ی نادروست و به ده‌ست تۆمار كرد، دواتریش له ناوه‌ڕاستی یاریگه‌وه تۆپی برد و 5 یاریزان و دواتریش گۆڵپارێزی بڕی و گۆڵی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆمار كرد.
ئه‌و تۆپه‌ی ماڕادۆنا گۆڵه نایاساییه‌كه‌ی پێ تۆمار كرد، تا ئێستا له‌لایه‌ن ناوبژیوانی توونسی عه‌لی بن ناسڕ پارێزراوه، ناوبژیوانه عه‌ره‌به‌كه ده‌یه‌وێ بیخاته له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیخاته زیادكردنێكی ئاشكرا و بیفرۆشێ.
بڕیاره زیادكردنه ئاشكراكه له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 2.8 ملیۆن دۆلار تا 3.3 ملیۆن دۆلار بێت.
عه‌لی بن ناسڕ ناوبژیوانی توونسی له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به فرۆشتنی تۆپه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌م تۆپه به‌شێكه له مێژووی تۆپی پێی جیهان و ئێستاش باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی بێته نێو جیهانه‌وه.
جێی باسه ماڕادۆنا ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی له ڕۆژی 28ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2020 له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا و ماڵئاوایی له هه‌وادارانی تۆپی پێی جیهان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.