به‌گوێره‌ی نوێترین ڕیزبه‌ندی پاسپۆرتی وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، پاسپۆرتی وڵاتی ئیماڕات له ریزی یه‌كه‌می جیهان جێگیر كرا.
ماڵپه‌ڕی (پاسپۆرت ئیندێكس) نوێترین ڕیزبه‌ندی پاسپۆرته‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه، به‌گوێره‌ی ڕێگه‌پێدانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی وڵاتان به‌بێ ڤیزا و هه‌روه‌ها ڕێزگرتنی پاسپۆرته‌كه له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌كان، پاسپۆرتی ئیماڕات له پله‌ی یه‌كه‌می جیهان جێگیر كرا.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئیماڕاتی ده‌توانن به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته سه‌ردانی 176 وڵات بكه‌ن له‌نێوان ئه‌و 198 وڵاته‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دانی پێداناون، له‌نێویاندا 119 وڵات به‌بێ ڤیزا ده‌بێت له‌گه‌ڵ 57 وڵاتی تریش له كاتی گه‌یشتن به فرۆكه‌خانه‌كان ڕأستهوخۆ ڕێگه‌پێدان وه‌رده‌گرن.
ماڵپه‌ڕه‌كه هه‌روه‌ها له ڕیزبه‌ندی دووه‌م باشترین پاسپۆرت، چه‌ند وڵاتێكی جیهانی دیاری كردووه كه ئه‌وانیش بریتین له: ئه‌ڵمانیا، سوێد، فینله‌ندا، لۆكسه‌مبۆرگ، ئیسپانیا، فڕه‌نسا، ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا، نه‌مسا، كۆریای باشوور و سویسڕا.
هه‌روه‌ها ڕیزبه‌ندی سێشه‌م باشترین پاسپۆرتی وڵاتانی جیهانیش بریتین له: دانیماڕك، نه‌رویج، به‌لجیكا، پورتوگال، پۆڵه‌ندا، ئیرله‌ندا، ئه‌مه‌ریكا و نیوزله‌ندا.
جێی باسه وڵاتی ئیماڕات پارساڵ نوێترین جۆری پاسپۆرتی وڵاته‌كه‌ی دروست كرد، پاسپۆرته نوێیه‌كه به جۆرێكه كه ئه‌وپه‌ڕی هونه‌ری و سكویریتی تێدا به‌كارهێنراوه و ساخته‌كردن تێیدا زۆر ئه‌سته‌مه و زه‌حمه‌ته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.