Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 22:27

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ هه‌ینی به به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سووته‌مه‌نی له‌نێو كۆگاكانی ئه‌مه‌ریكادا.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ ڕێژه‌ی 0.3% به‌رزبووه‌وه‌، واته‌ هه‌ر به‌رمیلێك 31 سه‌نتی هاته‌سه‌ر و گه‌یشته‌ 94.88 دۆلار.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 36 سه‌نتی هاته‌سه‌ر كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 0.4% و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك ئه‌مجۆره‌ی نه‌وت به‌ 89.47 دۆلاره‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.