Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 22:21

ماتۆڕسكیلێك له‌ منداڵێكی ناكام ده‌دات و هه‌ڵدێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شارۆچكه‌ی حاجیاوا ماتۆڕسكیلێك له‌ منداڵێكی ناكام ده‌دات و دوای برینداركردنی هه‌ڵدێت.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی هێزەڪانمان لە بنڪەی پۆلیسی حاجیاوا لە لایەن نەخۆشخانەی گشتی حاجیاواوە ئاگادارڪرانەوە لە بوونی بریندارێك بە ناوی ( د. م. ڕ.) تەمەن شەش ساڵی ناڪام لە ڕەگەزی نێر ڪە له‌لایەن ماتۆڕسڪیلێڪی شحنەوە دەشێلدرێت و خاوەنی ماتۆڕسڪیلەڪە لە شوێنی ڕووداو هەڵدەێت.

ڕاشیگه‌یاند: دەستبەجێ هێزەکانمان لە بنڪەی پۆلیسی حاجیاوا دەستیان ڪرد بە لێڪۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد، دوای ڪەمتر لە سێ ڪاتژمێر بە سوودوەرگرتنی لە ڪامێراڪانی چاودێری، توانرا تۆمەتبار بە ناوی (ش، هـ، م) بناسرێتەوە و دەستگیر بڪرێت.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دادوەر بڕیاری دا بە چاودێریڪردنی دۆخی تەندروستی بریندارەڪە و ڕاگرتنی تۆمەتباری ناوبراو بە پێی ماددەی 23/1 لە یاسای هاتوچۆ و لێڪۆڵینەوەكانیش بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.