سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كردووه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت حكوومه‌تی داهاتوو پاڵپشتی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات و جێی متمانه‌ی خه‌ڵك بێت.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ پیرۆزباییم له محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كرد".
ڕاشیگه‌یاند: پشتیوانی لێ دەکەم بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراق کار بکات و متمانەی ڕاستەقینە لە نێوان ھەولێر و بەغدا بەھێز بکات.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ئەم حکوومەتە، دەبێت پاڵپشتی مافەکانی هەموو پێکھاتەکان بکات و بە گیانیی هاوبەشی ڕاستەقینە کار بکات و جێی متمانەی خەڵک بێت، کە بە ئومێدی داهاتوویەکی باشترە.
جێی باسه دوێنێ پێنجشه‌م دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق به فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.