سه‌رۆكی بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییانی ڕووداوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێری كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خۆی به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانێت.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بە داخێكی زۆرەوە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە یەكێك لە شەقامەكانی هەولێر پێنج كەس بوونە قوربانی كە چواریان منداڵ بوون و دوو كەسی تریش بریندار بوون.
سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و خزم و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.
ده‌قی پەیامه سەرەخۆشییهكهی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوەكەی هەولێر:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە یەكێك لە شەقامەكانی هەولێر پێنج كەس بوونە قوربانی كە چواریان منداڵ بوون و دوو كەسی تریش بریندار بوون.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و خزم و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.
انا للە و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
14ی تشرینی یەكەمی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.