Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 07:35

وه‌زیری گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌زیری گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌كاتێكی تری ئه‌مڕۆدا سه‌رۆك وه‌زیران كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژانه‌وانی ببه‌ستێ و هه‌ندێ گۆڕانكاری له‌ بوودجه‌ی بچووككراوه‌ی وڵاته‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێ.

ئاژانسی ده‌نگوباسی (بی بی سی)ی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه‌: كواسی كوارتێنگ وه‌زیری گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌.

پێشتر سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی به‌ریتانیا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌رۆك وه‌زیران لیز تره‌س كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌دات.

وه‌زیری گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا به‌نیازبوو سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته‌ واشنتۆن، به‌ڵام له‌ناكاو گه‌شته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنرابووه‌وه‌، دواترش له‌ داونینگ ستریت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌نجامدابوو.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان پێده‌چێ دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا له‌ پۆسته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی باجه‌وه‌ هه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌تی كردبووه‌وه‌ ڕێژه‌ی باج له‌ 43 ملیار پاوه‌ن له‌ وڵاته‌كه‌ی زیاتر بكرێ.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.