Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:23

کەسێک لە کاتی ڕاوەماسی لە گۆمی چناران خنکا

کوردستان TV
100%

کاتژمێر01:36 دوانیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی 14ـی 10ـی 2022 کەسێک لە گۆمی چنارانی ڕووباری جوندیان لە سنووری قەزای ڕواندز خنکا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند: هاووڵاتییەک دوای ئەوەی کەوتە ڕووبارى جوندیان گۆمى چناران، دەستبەجێ تیمى مەلەوانى سەر بە بەرێوەبەرایەتیمان دەرچوون بۆ شوێنى ڕووداو و دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنین دواى نزیکەى کاتژمێرێک تەرمەکەى دۆزرایەوە و ڕەوانەى پزیشکى دادى سۆران کرا.

ڕاشیگەیاند: بەپێى ڕاپۆرتى تیمەکانمان هاووڵاتییەکە ناوى (عەبدوڵڵا شەهاب نەجمەدین)ـە دانیشتووى گەرەکى هەرێمە لە قەزاى سۆرانە، لەدایکبووى (1995)ـە، لە کاتى ڕاوەماسى دووچارى خنکان بووە و بەتەنها بووە.

بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تاکو ئێستا (12) هاووڵاتى خنکاون بە ڕووداوى جیاجیا لە ڕووبارەکانى سەر بە سۆران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.