Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:35

حکوومەت هاتووچۆی خۆڕایی بۆ 243 قوتابی کەمئەندام لە دهۆک دابین دەکات

کوردستان TV
100%

بۆ پاڵپشتیکردنی قوتابییانی کەمئەندام، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە پاسی هاتووچۆکردن و گواستنەوەی خۆرایی بۆ 243 قوتابی کەمئەندام لە سەنتەر و دەوروبەری پارێزگای دهۆک، دابین کردووە.

‎ساڵح محەممەد، بەرپرسی هۆبەی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتیی دهۆک، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند: ڕۆژانە لەڕێگەی 28 پاسەوە، هاتووچۆ بە 243 قوتابی کەمئەندام دەکرێت، کە نیشتەجێی سەنتەری و دەوروبەری پارێزگای دهۆکن.

 ‎سەرەڕای دابینکردنی پاسی گواستنەوە بۆ هاتووچۆکردنی قوتابییان، حکوومەت مانگانە خەرجیی گیرفانیش بۆ ئەو قوتابییانە خەرج دەکات و یارمەتیی داراییان دەدات، بۆ ئەوەی بارگرانیی لەسەر خێزانەکانیان دروست نەکەن.

 ‎بەرپرسی هۆبەی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتیی دهۆک، ئەوەشی گوت: قوتابییەکان لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تاوەکو 9ـی بنەڕەتین کە لە پەیمانگە و سەنتەرەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەخوێنن، ئەوانیش پێکدێن لە: پەیمانگەی ڕووناکی نابینایان، پەیمانگەی ئاواتی بیرکۆڵان، پەیمانگەی هیوای نابیستان، پەیمانگەی هانای پیشەیی، سەنتەری دەنگ و سەنتەری ئۆتیزم.

 ‎ئەوەش لەکاتێکدایە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی رەخساندنی دەرفەتی خوێندن دەیەوێت خزمەتی زیاتری کەمئەندامان بکات و لەمڕووەشەوە؛ چەندین پەیمانگە و سەنتەری تایبەتی بۆیان دابین کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.