Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 07:39

هەولێر؛ چوار پڕۆژەی دیکە جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%

لە هەولێر، بە زیاتر لە ملیارێک دینار چوار پڕۆژەی دیکەی گرنگ دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و گەیاندنی خزمەتگوزاریی پێویست و دەستی ئاوەدانی زیاتر بە شێوەیەکی یەکسان و بەبێ جیاوازی لەنێوان سەنتەری شار و گوند و ناحییە و قەزاکان، لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لەسنووری پارێزگای هەولێر ئەنجام دراوە، ئێستاش بە گوژمەی ملیارێک و 48 ملیۆن و 231 هەزار دینار، چوار پڕۆژەی دیکەی گرنگی خزمەتگوزاریی لەسەر بوودجەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و 15%ی داهاتی شارەوانی هەولێر دەست بەجێبەجێکردنیان کراوە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە پارێزگای هەولێر ئاماژەی بە پڕۆژەکان داوە کە بریتین لەمانە:-

- پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری لەگەڵ ئاوەڕۆی لولەیی لە تەنیشت شوقەکانی نەورۆز سیتی بەگوژمەی (440 ملیۆن و 480 هەزار دینار) لەسەر بوودجەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بەشێوەی بەڵێندەرایەتی و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (120) ڕۆژە.

- پرۆژەی قەشتکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی شەهید سامی لە گەڕەکی گلکەند بە گوژمەی(219 ملیۆن و 750 هەزار دینار) لەسەر داهاتی 15% سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەشێوەی بەلێندەرایەتی و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (60) ڕۆژە.

- پڕۆژەی ڕاخستنی چینی ستایبلایزەر بۆ سێ شەقام لە گەڕەکی قەتەوی بە گوژمەی (59 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتی 15%ـی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (30) ڕۆژە.

- پڕۆژەی (دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری تەریب بە کەندی کۆرنیش لە گەرەکی زیلان (5)ـی حەسارۆکان و قیڕتاوکردنی چوار شەقام لە گەڕەکی هاوکاری (5)ـی حسارۆکان بەرامبەر مزگەوتی شێخ بیلال خەیلانی و قیڕتاوکردنی گۆڕەپانی گەراجی ئۆتۆمبێل پێش پارکی پێشمەرگە) بە گوژمەی (329 ملیۆن و 1 هەزار دینار) لەسەر بوودجەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بەشێوەی بەڵێندەرایەتی و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (150) ڕۆژە.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە جگە لەدەستکردن بەم پڕۆژانە دەرخستەی پێویست بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکەش ئامادەکراوە، دوای دابینکردنی بوودجەی پێویست دەست بەجێبەجێکردنیان دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.