Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:35

کچە قوتابییەک بە برینداری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕفێنرا

کوردستان TV
100%

پەردیس جاوید، تەمەن 20 ساڵ، خەڵکی شاری سنە، لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بریندار کرابوو، پاشان ڕفێنراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، 08ـی 10ـی 2022 لە کاتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی شاری سنە لە جووتسایدی پاسداران (شەشی بەهمەن) پەردیس جاوید دەکەوێتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و بریندار دەبێت. پاش ئەوەی ناوبراو لە ماڵێکدا خۆی حەشاردابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە شوێنی هەڵدەگیرێت و دەستبەسەر دەکرێت.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و شایەتحاڵێکی کاتی دەستبەسەرکرانی پەردیس، هێزە ئەمنییەکان ئەو ماڵەیان کە پەردیس جاوید تێیدا خۆی حەشاردابوو داوەتە بە دەستڕێژ و بە کوتان و لێدان ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

پەردیس جاوید قوتابی بەشی ڕاهێنانی جەستەیی زانکۆی فەنی حیرفەیی لە شاری سنە بووە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم کچە قوتابییە و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی پەردیس جاوید نادیارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.