Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:26

بە تۆمەتی تەقەکردن لە خەڵک و هەڕەشەی کوشتن لە دراوسێکانی دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ هەینی 14ـی 10ـی 2022 دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە هەڕەشەی کوشتنی لە دراوسێکانی و هاووڵاتیان دەکرد و چەند جارێک بێ هۆکار تەقەی لە خەڵک و کۆڵانەکەیان کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ئـ.ح. ح) دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددە (431) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.

ڕاشیگەیاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە هەڕەشەی کوشتنی لە دراوسێکانی و هاووڵاتییان دەکرد و چەند جارێک بێ هۆکار تەقەی لە خەڵک و کۆڵانەکەیان کردبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکێکی جۆری (کلاشنکۆف) و مەخزەنێک و ژمارەیەک فیشەکی زیندوودا گیرا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی هەمان ئەو ماددە یاساییەی سەرەوە تۆمەتبار ڕاگیرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.