Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:33

وەزارەتی پێشمەرگە: ڕەزامەندیمان بۆ وەرگرتنی هاووڵاتییانی کوردستان لە کۆلێژێکی سەربازی بەغدا وەرگرتووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕەزامەندی لە وەزارەتی بەرگری عێراق وەرگیراوە بۆ وەرگرتنی ڕێژەیەک لە هاووڵاتییانی کوردستان لە کۆلێژێکی سەربازی بەغدا.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ئاگاداریەکدا وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاندبوو کە خولی ئەفسەری لە کۆلێژی سەربازی 1ـی  ڕۆستەمیە بۆ دەرچووانی ئامادەیی دەکرێتەوە و دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە بە ئۆنلاین فۆڕم پڕ بکەنەوە.

ڕاشیگەیاند: دوای پەیوەندیکردن و هەماهەنگیی فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق ڕەزامەندی پێویست وەرگیرا بە وەرگرتنی ڕێژەیەک لە هاووڵاتییانی کوردستان لە کۆلێژی سەربازی 1ـی ڕۆستەمیە لە بەغدا.

ئاماژەی بەوە داوە کە هەر کەسێک ئارەزومەندە دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری عێراق بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕم پڕ بکەنەوە.

وەزارەتەکە باسی لەوەش کردووە کە چانسی وەرگیران بەگوێرەی بەرزی نمرەیە و فۆڕمەکان لە ڕێکەوتی 15ـی 10ـی 2022 چالاک دەبن تاوەکو 25ـی 10ـی 2022، دەتوانن لەم ماوەیەدا فۆڕم پڕ بکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.