گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، به‌دووری ده‌زانن زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێكکه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له داهاتوویه‌كی نزیكدا به ئه‌نجام بگات، جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی ئینته‌رنێتی بەخۆڕایی بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی چڕ كردووه‌ته‌وه.
جۆن كیربی گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كۆشكی سپی له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند: واشنتۆن بڕوای به پرسی زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێککەوتنی ئه‌تۆمی ئێران هه‌یه، به‌ڵام ئێستا دۆخێک زاڵه كه پێ ناچێت زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێککەوتنی ئه‌تۆمی ئێران له داهاتوویه‌كی نزیک به‌دی بێت.
ڕوونیشی كرده‌وه کە جۆبایدن سه‌رۆک كۆماری ئه‌مه‌ریكا، هێشتا ڕێكاری دیپلۆماسی به باشترین بژارده بۆ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌زانێت.
هاوكات جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا ئه‌مه‌ریكا ته‌نانه‌ت لە گەرەنتیکردن بۆ دووبارە جێبەجێکردنەوەی ڕێککەوتنی ئه‌تۆمی ئێران نزیکیش نییه، له‌به‌رامبه‌ردا ئێستا واشنتۆن سەرنجی ته‌واوی خۆی خستووه‌ته سه‌ر لێپرسینەوە لە ئه‌دای حکوومەتی ئێران كه له دژی خۆپێشاندەران بێتاوانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، بۆیه پیشه‌سازی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه تاوەكو ئینته‌رنێتی پێشكه‌وتووی به‌خۆڕایی بۆ خه‌ڵكی ئێران دابین بكات.
لای خۆیه‌وه ئیلۆن ماسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە تویتێکدا لە وەڵامی بەکارهێنەرێکدا سەبارەت بە دۆخی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینک لە ئێران نووسیویەتی: ژماره‌یه‌ک تێرمیناڵی ئینته‌رنێتی ستارلینكان له نێوخۆی ئێران چالاک كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.