ژمارەی ئەوانەی لە تەقینەوەكەی ناو كانی خەڵوز لە ئاماسرا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 28 كەس .
لەوبارەیەوە وەزیری تەندروستیی توركیا رایگەیاند: ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی تەقینەوەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 28 كەس و 11 برینداریش لە ئیستانبوڵ و بارتن هەموو كارێكی پێویستیان بۆ دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند: دوای تەقینەوەكە 58 كرێكار بە سەلامەتی رزگاریان بووە، لە ئێستاشدا هەوڵی رزگاركردنی 15 كرێكارمان دەدەین.
هەروەها فاتیح دۆنمەز، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا رایگەیاند:
دوای تەقینەوەكە لە گەلەرییەكدا ئاگر كەوتووتەوە،لە ئێستاشدا تیمەكانمان لە هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریی ئاگرەكە و ئەو گازی دووانە ئۆكسیدی كاربۆنەی دروست بووە.
 
ژمارەی ئەوانەی لە تەقینەوەكەی توركیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 28 كەس
 
                
                100%
                
            
         
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.