Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:19

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 لاوی كوردیان به‌تۆمه‌تی به‌شدارییان له‌خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركرد

کوردستان TV
100%


دوو برای خەڵکی سنە بە ناوەکانی هەورام حوسێنی 15 ساڵ و ئالان حوسێنی16 ساڵە لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شاری سنە دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 11 ى 10 ى 2022، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو برا لاوه‌ بە ناوەکانی ئالان و هەورام حوسێنی و هەردووکیانیان دەستبەسەرکردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکومییەکان لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو دوو برایە، هەر دوویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و توندوتیژیان بەکارهێناوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بە سەر دەستبەسەرکرانی ئەو دوو کەسە و بەداواداچوونە بەردەوامەکانی بنەمەڵەکەیان، شوێنی دەستبەسەرکران و چارەنووسییان نادیارە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە خێزانی ئەم دوو برایە خەڵکی گوندی شیان و دانیشتووی شاری سنەن.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.