Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:21

كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌گه‌ری نمه‌ باران بارین هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وا بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌. 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15 ی 10 ی 2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی  هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی یه‌كشه‌ممه‌ی پارێزگاكانی هەرێمی  كوردستانی بڵاوكردەوە و رایگه‌یاند: ئەمڕۆو سبەی ئه‌گه‌ری نمه‌ باران  بارین  له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كاندا هه‌یه‌.

ده‌قی راگه‌یاندراو: 
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەمە 15- 10- 2022 
کەش/ ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت, لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان . 
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/ک . 
ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات 
پلەکانی گەرما / بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنى .
مەوداى بینین / ( 10 - 8 ) کم دەبێت .
سبەی یەک شەممە 16- 10 - 2022
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. 
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژى پێشوو بە 1 پلە .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/ک . 
ئاراستەی با/ باشوور و باشووری خۆرهەڵات 
مەوداى بینین / ( 10 - 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 34 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 36  پلەى سیلیزى
زاخۆ : 35 پلەى سیلیزى
سۆران : 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 39 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 15- 10 - 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.