Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:18

یه‌كه‌م یاری كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


كاتژمێر 5:15 ى ئێواره‌ی  سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كه‌م یاری كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا له‌ هه‌فته‌ی نۆیه‌می خوله‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌دریدو بارسێلۆنا له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌ مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌باره‌ی یاریه‌كه‌و له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕۆدریگۆی به‌ڕازیڵی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند كه‌ یاریه‌كانی كلاسیكۆ هه‌رده‌م ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێز له‌ نێوان ڕیاڵ و بارسا به‌خۆوه‌ ده‌گرێت و هه‌ردوو یانه‌ش پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌و پڕشنگداریان له‌ مێژووی تۆپی پێ هه‌یه‌، ڕۆدریگۆ خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی كه‌ له‌ ڕیزی ڕیال مه‌درید به‌شداری له‌ یاری كلاسیكۆ ده‌كات.
 له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ پێدری ئه‌ستێره‌ی لاوی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه‌ یاری كلاسیكۆ هه‌رده‌م بینه‌رێكی زۆری له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌یه‌و هیوای خواست هانده‌رانی وه‌رزشی یاریه‌كی به‌هێزو پڕ چێژ له‌ نێوان ریاڵ و بارسا ببینن.
 پێدری ئاشكراشی كرد كه‌ ئه‌و كاته‌ی منداڵ بوو له‌گه‌ڵ باوكی ده‌چووه‌ یاریگاو له‌ ڕیزی هانده‌رانی بارسێلۆنا یاریه‌كانی كلاسیكۆی ده‌بینی، ئێستاش خۆشحاڵه‌ به‌وه‌ی بۆته‌ یاریزانی بلاوگڕاناو له‌ یاری كلاسیكۆ به‌شدار ده‌بێت.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.