Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:25

له‌پریمه‌رلیگدا برینفۆرد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر برایتۆن تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێگی گه‌ری یازده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی برینفۆرد میوانداری یانه‌ی برایتۆنی كردو به‌ تۆمار كردنی دوو گۆل سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی له‌ میوانه‌كه‌ی وه‌رگرت .
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای گریڤین پارك به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن مال به‌ گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش له‌ خوله‌كی بیستو حه‌وت له‌لایه‌ن یاریزان ئیڤان تۆنی تۆمار كرا .
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست و چوار ئیڤان تۆنی سوودی له‌ لێدانێكی سزا وه‌رگرت و گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و برینفۆرد سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كردو به‌ كۆكردنه‌وه‌ی سێزده‌ خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی برایتۆنیش تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و به‌ چوارده‌ خال له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.