Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:22

له‌بۆندس لیگادا هۆڤنهایم سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شالكه‌ تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری ده‌یه‌می خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی شالكه‌ له‌ناو یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌ سێ گۆلی خاوێن به‌ یانه‌ی هۆڤنهایمی میوانی دۆرا .
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای فیلتینس ئه‌رینا به‌ر ێوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی یازده‌ میوانه‌كان لێدانێكی سزایان به‌ده‌ست هێناو یاریزان رۆبێر سكوف به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كردو گۆلی یه‌كه‌می بۆ هۆڤنهایم تۆمار كرد .
 له‌ دوا خوله‌كی ئه‌م گێمه‌ش مۆناس دایۆر گۆلی دووه‌می له‌ سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی قه‌نجاو نۆ ناوبژیوان لێدانێكی سزای دیكه‌ی بۆ میوانه‌كان هه‌ژمار كردو رۆبێر سكوف گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و هۆڤنهایم پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ تۆمار كردو كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی بۆ حه‌ڤده‌ خال به‌رزكرده‌وه‌و شالكه‌ش تووشی شه‌شه‌م دۆراندن هات و به‌ شه‌ش خال له‌ پله‌ی شازده‌منی ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .
  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.