Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:35

ئیگا سویاتێك گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی سان دیێگۆی ئه‌مه‌ریكی

کوردستان TV
100%


ئیگا سویاتێكی پۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی سان دیێگۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان.
 له‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، سویاتێك به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ شینوین شانگی چینی و پۆلێنكراوی بیستوهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، یاریه‌كه‌ دوو كاتژمێرو هه‌ژده‌ خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، چوار شه‌ش، شه‌ش یه‌ك بوو.
 له‌ قۆناغی هه‌شتدا، سویاتێك ڕووبه‌ڕووی كۆكۆ گاوفی كچی تێنسزانی لاوی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی دووه‌مدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر بیانكا ئه‌ندرێسكوی كه‌نه‌دی و پۆلێنكراوی په‌نجاوحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، ئه‌م یاریه‌ش دوو كاتژمێرو سیی خوله‌ك درێژه‌ی كێشاو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، چوار شه‌ش، شه‌ش سێ بوو.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.