مەزهەر محەممەد ساڵح ، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، قسەكردن لەسەر نەبوونی مووچەی فەرمانبەران لە كەرتی گشتی بۆ ساڵی داهاتوو لێكدانەوەی زۆری بۆ دەكرێت.
ساڵح لە چاوپێكەوتنێكیدا بەئاژانسی شەفەق نیوزی رایگەیاندووە، قسەكردن لەسەر نەبوونی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی داهاتوو لێكدانەوەی زۆری بۆ دەكرێت، بەڵام بەرژەوەندی نیشتمانی زیاتر پێویستی بە خەرجكردنی 1/12 هەیە، لە ئەگەری ئەوەی بودجە بۆ ساڵی داهاتوو-ش پەسەند نەكرێت، چونكە ناكرێت جووڵەی دەوڵەتی عێراق لەسەر لێكدانەوەی یاسایی بوەستێنێت.
ساڵح ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر پڕۆسەی خەرجكردنەكە پێویستی بە ڕوونكردنەوەی یاسایی هەبێت، ئەو كاتە دادگای باڵای فیدراڵی دەستوەردان دەكات، چونكە ئەستەمە كارەكانی دەوڵەت بوەستێنرێت.
جێگای ئاماژەیە لێدوانەكەی مەزهەر محەممەد ساڵح ، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەر لە هەڵبژاردنی لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق بوو كە بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بە سەرۆك كۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردراو دواتریش محەمەد شیاع سوودانی ، كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگیی، بۆ پێكهێنانی حكوومەت نوێ راسپارد.
مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.