ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری عێراق كردنەوەی كاری خۆبەخشی بۆ وەرگرتن لە كۆلێژی سەربازی وەك قوتابی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە، لینكی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری كرایەوە بۆ وەرگرتنی داواكاری بۆ ئەو قوتابیانەی كە ئارەزووی خۆبەخشی دەكەن بۆ وەزارەتی بەرگری وەك قوتابی لە كۆلێژی سەربازی.
بەپێی بەڵگەنامەیەكی وەزارەت، مەرجەكانی وەرگرتن سنووردار بووە بۆ 12 مەرج، لەوانە داواكار دەبێت ڕەگەزنامەی عێراقی بێت، تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت و لە 22 ساڵ زیاتر نەبێت.
هەروەها مەرجەكان بریتی بوون لە كە پێویستە داواكار بڕوانامەی ئامادەكاری لە لقە زانستی یان ئەدەبیەكانیدا هەبێت، بە تێكڕای كەمتر نەبێت لە 70% و سەرووتر بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) و ساڵی خوێندنی (2021-2022) بە مەرجێك منداڵانی شەهیدان لە تێكڕای مەرجەكە دوور بخرێنەوە.
مەرجەكانی وەرگرتن ..
12 مەرج بۆ وەرگرتن لە كۆلێژی سەربازی راگەیەنرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.