Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:29

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دهۆک

کوردستان TV
100%


بەڕێزان/  بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی رادیۆی دهۆک

بەبۆنەی (30)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (رادیۆی دهۆک) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی رادیۆکەتان دەکەین و، هیوادارین ساڵی تازەی تەمەنی رادیۆکەتان ساڵی پێشکەوتنی زیاتر بێت لە کار و چالاکی و بەرنامەکانتان.

رادیۆی (دهۆک) لە ماوەی (30) ساڵی تەمەنیدا  توانیویەتی بە بەرنامە و پلانی کاری تایبەت بیسەرێکی زۆر لە سەدای پەخشی خۆی کۆبکاتەوە و خزمەتێکی باش بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و، بە پەیڤ و وشەی کوردی بکات و کەلێنێکی گەورە هەر لە دەستپێکی دامەزراندنیەوە تا ئێستا پڕبکاتەوە، لەگەڵ پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکانیش هەنگاوی پێویستی ناوە و پارێزگاری لە پەیامەکەیی و متمانە و جەماوەری فراوانی خۆی کردووە..

بەو بۆنەیەوە جارێکی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی دهۆک دووپات دەکەینەوە و بەھیوای ئەوەی لە گشت روویەکەوە بەرەوپێش بچن و وەک هەمیشە  رۆڵی ئەرێنی خۆتان ببینن لە خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی بەتایبەتی لەو دەڤەرە ئازیزەدا.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن..

      

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.