Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:31

کتێبی "هەموو ئەو ووتانەی ناتوانی بیدرکێنی" بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

قوتابخانه‌ی ئامادەیی ژیاری ناحکومی، به‌ئاماده‌ بوونی مامۆستایان و قوتابیان،رێوڕه‌سمێكی بۆ ناساندن وبڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ کتێبی"هەموو ئەو ووتانەی ناتوانی بیدرکێنی" له‌ وەرگێرانی قوتابی "ئامێز ئاری ئاغۆك" ساز كرد.
 له‌رێوره‌سمه‌كه‌دا "ئامێز خان" باسی لەوەرگێران و خەونی وەرگێران و ناوەرۆکی کتێب کرد، هەروەها مامۆستا ئازاد بەرێوەبەری ئامادەیی ژیار لەووتەیەکدا هاندانی مەعنەوی بە قوتابیان و هاوپۆڵی بەخشی ، جگەلەمەش مامۆستا گڵپە وەک خەمخۆرێک و دڵسۆزێک زۆر بەجوانی ناساندنێکی خێرای بۆ کتێبەکەکرد، دواتر بەواژوی وەرگێر کتێبەکە پێشکەش بەمامۆستایان و قوتابیانی هاوپۆڵی کرا .
شایانی باسه‌ مامۆستا ئەبوبەکر شیوەڕەزی کە پاڵپشتی وەرگێرە ئامێزخان بووه‌ بۆ دەستنیشانکردنی کتێب و پێداچونەوەی بۆ كتێبه‌كه‌ كردوه‌.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.