Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 13:09

وەزیری دارایی نوێی بەریتانیا رێژەی هەندێك باج بەرز دەكاتەوە

هەندێك باج بەو خێراییە كەم ناكرێتەوە كە خەڵك دەیەوێت، هەندێك باجیش زیاد دەكرێت، ئەوەش قورس دەبێت.
کوردستان TV
100%

جێرمی هانت، وەزیری دارایی بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، هەندێك باج بەرزدەبێتەوە، لەكاتێكدا خەرجییەكانی حكومەت كەمترە لەوەی پێشتر پلانی بۆ دانرابوو .
هانت دوای ئەوەی دوێنی هەینی لە شوێنی كواسی كوارتینگ ، وەزیری دارایی بەریتانیا دەست بەكاربوو گوتی: چەند بڕیارێكی زۆر سەختمان لەبەردەمدایە.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز جێرمی هانت راگەیاندووە، خەرجییەكان ئەوەندەی خەڵك دەیانەوێت بەرز نابێتەوە، هەموو دەزگاكانی حكومەت ناچار دەبن كاراییەكانیان زیاتر بكەن لەوەی پلانیان بۆ دانابوو، هەندێك باج بەو خێراییە كەم ناكرێتەوە كە خەڵك دەیەوێت، هەندێك باجیش زیاد دەكرێت، ئەوەش قورس دەبێت.
گووتیشی، دەمەوێت ڕاستگۆ بم لەگەڵ خەڵك، ئێمە ڕووبەڕووی بڕیاری زۆر قورس بووینەتەوە، چەند هەفتەی ڕابردوو زۆر قورس بووە، بەو پێیەی تازە لە پەتای كۆرۆنا هاتووینەتە دەرەوە، لەگەڵ قەیرانی گرانی تێچووی ژیان.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی : ئەوەی خەڵك و بازاڕ دەیانەوێت و وڵاتیش ئێستا پێویستی پێیەتی، سەقامگیرییە. ناشتوانین بازاڕەكان كۆنتڕۆڵ بكەین.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.