Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 12:46

ڤیدیۆ.. له‌روداوێكی ده‌گه‌مه‌ندا (23) عه‌ده‌سه‌ له‌ نێو چاوی ئافره‌تێك ده‌رهێنرا

کوردستان TV
100%


زۆرێك له‌ئافره‌تان، هه‌میشه‌ به‌دوای  جوانكاری رووخسار و جه‌سته‌ی خۆیانه‌وه‌ سه‌رقاڵن،له‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌هۆی عه‌ده‌سه‌ی ده‌ستكر ئافره‌تان ره‌نگی چاوی خۆیان به‌پێی حه‌زوو ئاره‌زووی خۆیان ده‌گۆڕن، هه‌رچه‌نده‌ زۆرێك له‌ دكتۆران له‌ چاوكردنی عه‌ده‌سه‌ به‌كارێكی ته‌ندروستی نازانن.
له‌ وڵاتی ئه‌مریكا، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (70) ساڵ  له‌یه‌كێك له‌ چاوه‌كانی (23) عه‌ده‌سه‌ ده‌رهێنرا، كه‌ماوه‌ی دووساڵ بوو له‌ نێو چاویدا بووه‌، له‌بیری چووبوو ده‌ریان بهێنێت.
ئه‌و ئافره‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كات چاوه‌كه‌ی ،وه‌ك پێویست شته‌كان به‌ روونی نابینێت له‌ هه‌مان كاتدا هه‌ست به‌ئازار ده‌كات، بۆیه‌ سه‌ردانی دكتۆری پسپۆری چاو ده‌كات، له‌ كاتی پشكنین دكتۆره‌كه‌ ،عه‌ده‌سه‌یه‌ك له‌ چاوی ده‌رده‌هێنیت ،به‌ڵام له‌ دوایی دانه‌یه‌كی تریش ده‌رده‌هێنیت له‌دوایی چه‌ند دانه‌یه‌كی تریش به‌دیارده‌كه‌وت تا ژماره‌یان ده‌گاته‌ (23) عه‌ده‌سه‌، دكتۆره‌كه‌ تووشی شۆك به‌ بوونی ئه‌و هه‌موو عه‌ده‌سه‌ زۆره‌ له‌ نێوچاوی ئافره‌ته‌كه‌دا.
ئافره‌ته‌كه‌ ، به‌دكتۆره‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی دووساڵ ده‌بێت ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ عه‌ده‌سه‌ له‌ چاوم دایه‌، له‌بیرم چووه‌ ده‌ریان بهێنم. 
ئا- كامران
ژێده‌ر-مصراوی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.