Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:20

سبەی نۆیەمین سەبەتەی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت

کوردستان TV
100%

د.عەلا جبووری، وەزیری بازرگانی، دەستپێكردنی نۆیەمین ژەمی "سەبەتەی خۆراك"ی بۆ ساڵی 2022، لە ڕۆژی یەكشەممەوە ڕاگەیاند كە بەسەر سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەدا دابەشدەكرێت كە دەیانگرێتەوە.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتەكەدا هاتووە، كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیكردن بە كەلوپەلی خۆراك ئامادەكارییە تەكنیكی و كارگێڕییەكانی تەواو كردووە بۆ وەرگرتنی ئەو كەرەستانەی كە بۆ حسابی سەبەتەی خۆراك دابینكراوە لە فرۆشگاكانیدا، كە بەسەر سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەدا دابەشدەكرێت كە دەیانگرێتەوە. 
لای خۆیەوە ، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای خۆراك، ئەندازیار لاما هاشم موساوی، دووپاتی كردەوە كە ستافی كۆمپانیاكەی لە هەموو شوێنەكانی بەغدا و پارێزگاكان بەردەوام دەبن لە كارەكانیان و لە پشووی فەرمیدا ئامادەن ، بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەكردنی كەرەستەی سەبەتەی خۆراك و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا بكەن.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.