Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:36

هونەرمەند عەزیز وەیسی دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

عەزیز وەیسی، هونەرمەندی ناودار و ناسراوی کورد و خەڵکی شاری جوانڕۆ، پاش تۆمار و بڵاوکردنەوەی گۆرانییەک بۆ گیانبەختکراوانی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکانی ئەم ماوەیە لە کوردستان و ئێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە 15ـی ئۆکتۆبەری 2022ـی عەزیز وەیسی، هونەرمەند ناودار و ناسراوی کورد و خەڵکی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان، لەلایەن دادگەی ئەو شارەوە بانگ کراوە و پاشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

لە هەواڵەکەی ڕێکخراوی هەنگاو هاتووە، لقی 16ـی دادگەی لێپرسینەوەی تاوانەکان لە شاری کرماشان، ئەو هونەرمەندەیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە "پڕوپاگەندەی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو کردووەتەوە".

جێی باسە کە هۆکاری دەستگیرکردنی هونەرمەند عەزیز وەیسی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گۆرانییەکی بۆ قوربانییانی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەم ماوەیە لە کوردستان و ئێران تۆمار کردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو هونەرمەندە بڵاو کراوەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.