Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:37

ڕوونکردنەوە لەسەر ڕەوشی تەندروستی لەتیف ڕەشید دەدرێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەو دەنگۆیانەی ئەمڕۆ شەممە 15ـی 10ـی 2022 لەسەر تێکچوونی ڕەوشی  تەندروستی سەرۆک کۆماری تازەی هەڵبژێردراوی عێراق بڵاو کرایەوە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکرێنەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە و جەختی کردەوە کە ڕەوشی تەندروستی د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری تازەی هەڵبژێردراوی عێراق جێگیرە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە لەسەر تێکچوونی ڕەوشی تەندروستی د. لەتیف ڕەشید هەمووی ناڕاستن.

ئەم دەنگۆیانە دوای ئەوە دێن کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو د. لەتیف ڕەشید بە دەنگی 162 پەرلەمانتار وەک سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.