Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:22

وەزارەتی کارەبا: ھیچ بڕیارێکی بڕینی کارەبا لەبەرامبەر نەگەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا نییە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، زیاتر لە یەک تریلیۆن دینار قەرزی کرێی کارەبا لای ھاووڵاتییانە و هەروەها ھیچ بڕیارێک نییە بۆ بڕینی کارەبا لەبەرامبەر نەگەڕاندنەوەی قەرزی کرێی کارەبادا.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: وەزارەتی کارەبا زیاتر لە یەک ترلیۆن دیناری قەرزی کرێی کارەبای لای ھاووڵاتییان و فەرمانگەکانی میری و کەرتەکانی پیشەسازی و بازرگانییە، ئێمە داوای گەڕانەوەی قەرزەکانمان لە چەند کەرتێک کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە لەسەر ناچارکردنی ھاووڵاتییان بۆ گێڕانەوەی قەرزی کرێی کارەبا.

ڕاشیگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی بڵاو دەکرێنەوە گوایە ئەگەر ھاووڵاتی کرێی کارەبا نەگەڕێنێتەوە کارەبای لێ دەبڕدرێت، ڕاست نین، واتە لەبەرامبەر نەگەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا ئێمە کارەبای ھیچ ھاووڵاتییەک نابڕین.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش دا کە وەزارەتی کارەبا پلانی خۆی ھەیە بۆ گێڕانەوەی قەرزەکانی کرێی کارەبا، دەمانەوێت ھەندێ ڕێوشوێنی دیکە بگرینەبەر بۆ گەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا، ئەویش دانانی میکانیزمێکی تایبەت بە خۆمانە و جارێ ئاشکرای ناکەین بە چ شێوازێک قەرزی کرێی کارەبا وەر دەگرینەوە لە ھاووڵاتییان و ھەموو ھاوبەشانی دیکەی کارەبا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.