Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:31

پۆلیسی زاخۆ ڕوونکردنەوە لەسەر هێرشکردنە سەر هاندەرێک دەدات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی زاخۆ ڕوونکردنەوە لەسەر هێرشکردنە سەر هاندەرێک دەدات و دەڵێت، لێکۆڵینەوەکان دەستی پێ کردووە و سەرپێچیکار دەگاتە سزای خۆی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند: دوێنێ هەینی 14ـی 10ـی 2022  پارچە ڤدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو بوویەوە و تێدا دیارە کە یەکێک لە کارمەندەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەستدرێژی کردووەتە سەر هاندەرێکی یانەی زاخۆ.

لەبارەی ڕووداوەکە پۆلیسی زاخۆ ڕاشیگەیاند: دوای کۆتاهاتنی یارییەکە بە سەرپەرشتی عەقید نزار سلێمان حاجی ، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی زاخۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە و بەڕژدی لەسەر ئەم بابەتە وەستاوین و سەرپێچی لەهەر لایەنێکەوە بێت سەرپێچیکار دەگاتە سزای خۆی و مافی کەس ون نابێت.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە کاتێکدا دوێنێ هەینی ژمارەیەکی زۆری هاندەران لە یاریگەی زاخۆی وەرزشی ئامادەبوون کە ژمارەیان زیاتر لە 35 هەزار کەس بوون، هەموو هەوڵێکی ئێمە بۆ ئەوەیە کە یارییەکە بەشێوەیەکی ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی کۆتایی بێت.

پۆلیسی زاخۆ دەڵێت، داوا لە هەموو خۆشەویست و هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکەین، لە کاتی بەڕێوەچوونی یاری زاخۆ هاوکاری پۆلیس بکەن بۆ بەرزڕاگرتنی ناوی یانەی زاخۆ و پاراستنی جەماوەری خۆشەویست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.