له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، عه‌لی فه‌یلی شرۆڤه‌كاری سیاسی رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی حكوومه‌تی عێراق دوای كۆچی مام جه‌لال، پارتی كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆك كۆمار كشانده‌وه به‌وه‌ی فوئاد مه‌عسوم كرا به سه‌رۆك كۆمار، دواتر له جاری دووه‌م رێككه‌وتن نه‌كرا ، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رۆك كۆمار دیاریكرا كه به داخه‌وه عورفێكی نابه‌جێ بوو كه به‌رهه‌م ساڵح دیاریكرا .
ڕاشیگەیاند: ئه‌مجاره‌ش برایانی یه‌كێتی یاریان به كات ده‌كرد، به‌ڵام كلیلی چاره‌سه‌ر لای جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه ، هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق دانی پێداده‌نێن ، سه‌رۆك بارزانی به حیكمه‌تی خۆی كاندی پارتیان كێشایه‌وه و عه‌بدولله‌تیف ره‌شید وه‌ك كاندیدێك ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا. یه‌كڕیزی ماڵی كورد له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێستا باسی لێوه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كه ئه‌ویش رێككه‌وتنه له نێوان پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراقی لەسه‌ر یاسای نه‌وت و گاز و دامه‌زراندنی دوو لیوای یه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها پرسی بوودجه و چه‌ندین پرسی دیكه كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسانه‌ش تاوەکو راده‌یه‌ک جێبه‌جێ بكرێت ، ده‌ستكه‌وتێكه بۆ كورد.
روونیشی كرده‌وه كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار پارێزه‌ری ده‌ستووره كه 55 ماده‌ی ده‌ستووری پێشێلكراوه ئه‌وانه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندییان به كورده‌وه هه‌یه، سه‌رۆك كۆمار هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه، ئێستا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به ده‌ست كه‌سانێكه ته‌نها دژایه‌تی پارتی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی دوای كۆچی مام جه‌لال، ئه‌وه‌ش زیاتر بۆ كێشه ناوه‌خۆییه‌كانی ناو یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه .
لای خۆیه‌وه فه‌رحان جه‌وهه‌ر چاودێری سیاسی لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان له گه‌ڵ عه‌بدولله‌تیف ره‌شید بوون بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك كۆمار، نه‌ك لایه‌نێكی دیاریكراو.
ڕاشیگەیاند: ئه‌و بۆچوونه‌ش ره‌تكرایه‌وه كه سه‌رۆك كۆمار كاندیدی لایه‌نێكه ئه‌وه زۆر گرنگ بوو . دواتر پرسێك هه‌یه له رابردوو به‌رهه‌م ساڵح هیچ هه‌وڵێكی نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به پێی ده‌ستوور و وه‌ك نوێنه‌ری كوردیش هه‌ڵوێستی هه‌بێت له سه‌ر پرسه‌كانی تایبه‌ت به كورد به‌تایبه‌تی ئه‌و پرسانه‌ی كه له رابردوو دژایه‌تی ده‌ستوور ده‌كرا به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگانه‌ی تایبه‌ت بوون به دژایه‌تی كردنی كورد .
ئاماژەی بەوەش دا کە حكوومه‌ت له عێراق پێویسته حكوومه‌تێكی ته‌وافوقی بێت ، ئه‌وه‌ش بۆ عێراق زۆر گرنگه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.