Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:34

ڕۆمانۆوسکی: گرنگە عێراق بەرەنگاری گەندەڵی ببێتەوە

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ شەممە 15ـی 10ـی 2022 جەختی کردەوە کە گرنگە عێراق بەرەنگاری گەندەڵی ببێتەوە و هەلی کار بڕەخسێنێت.

ئالینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی نوێی عێراق بەپێی ڕێککەوتنێک دەبێت لە چوارچێوەیەکی ستراتیژی.

ڕاشیگەیاند: پێشکەوتن لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بۆ عێراقییەکان گرنگە، کە عێراقێک بێت بەرەنگاری گەندەڵی ببێتەوە و هەلی کار بڕەخسێنێت، هەروەها عێراقێک کە لە ڕێگەی دامەزراوە ئەمنییە بەهێزەکانی حکوومەتەوە سەقامگیر بێت و دوور لە داعش بێت ، عێراقێک کە خۆڕاگر بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

ئەم پەپامەی ڕۆمانۆوسکی دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا  و هەروەها سەرۆک وەزیران ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.