Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:40

پاڵپشتی دارایی قوتابییان خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ شەممە 15ـی 10ـی 2022  ڕایگەیاند، لە سبەیەوە پاڵپشتی دارایی قوتابییانی سنووری سلێمانی بۆ مانگى حوزەیران خەرج دەکرێت.

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری نوێی بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی کرد.

لەبارەی کۆبوونەوەکە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: گفتوگۆ کرا لەبارەى خەرجکردنى شایستە داراییەکانی مامۆستایانی زانکۆکانى کوردستان، فەرمانبەران و قوتابییان بۆ ئەوەی ھەوڵ بدرێت مانگانە لە کاتی خۆیدا شایستە داراییەکانیان خەرج بکرێت.

خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش داوە کە بڕیار درا لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێکەوتی 15ـی 10ـی 2022 پاڵپشتی دارایی قوتابییان بۆ ئەو زانکۆیانە خەرج بکرێت کە تاوەکو ئێستا پاڵپشتى دارایى مانگى حوزەیرانیان بۆ خەرج نەکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.