Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:29

هاتووچۆی هەولێر: لەمەودوا بۆ ڕێکخستنەوەی شەقامەکان پێویستمان بە کۆمپانیای بیانی نابێت

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی هەولێر جەخت دەکاتەوە کە لەمەودوا بە پشتبەستن بە توانا ناوخۆییەکان شەقامەکان ڕێک دەخەنەوە و پێویستیان بە کۆمپانیای بیانی نابێت.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە هەنگاوێکی کەموێنەدا لەمەودوا بە پشتبەستن بە توانا ناوخۆییەکان و بە دەستی کاری خۆماڵی و بە تێچووییەکی کەمتر لە جاران، شەقام و ڕێگەکان لە هەموو هەرێمی کوردستان ڕێک دەخرێنەوە لەڕووی هاتووچۆوە.

ڕاشیگەیاند: هێلکاری شەقامەکان کە پێشتر بە تێچوویەکی زۆر لەسەرمان دەکەوت، لەمەودوا بە هەمان کوالێتی و بە دەستی گەنجی کورد و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ ئەو کارانە دەکرێن، کە ئەمەش دەستکەوتێکی تری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. سامی جلال، ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر تاقیکردنەوەی کارێکی بۆیاغی گەرم کرا لەسەر ڕێگەی (هەولێر- بەحرکە)، بە سەرکەوتویی کۆتاییهات، کە پێشتر ئەمجۆرە کارە لەلایەن کۆمپانیا بیانییەکان ئەنجام دەدرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.