ئەمشەو شەممە 15ـی 10ـی 2022 هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک بڵاو کراونەتەوە بۆ لابردنی هەر پۆستەرێک لەسەر خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: سەرجەم موختاری گەڕەکانی کەرکووک ئاگادار کراونەتەوە کە نابێت هیچ پۆستەرێک لەسەر 16ـی ئۆکتۆبەر هەڵبواسرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا هێزە عێراقییەکان لەناو کەرکووک بڵاوەیان پێ کراوە بۆ لێکردنەوە و لابردنی هەر پۆستەرێک کە لەسەر 16ـی ئۆکتۆبەر هەڵواسرابێت.
جەختیشی کردەوە کە ئێستا هەڵمەتەکە دەستی پێ کردووە و هەرچی پۆستەر لەمبارەیەوە هەبووە لابراوە.
جێی باسە، سبەی یەکشەممە 5 ساڵ بەسەر خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری 2017ـدا تێدەپەڕێت کە بە ڕێككەوتنێكی ژێربەژێری سەرۆكی ئێستای یەكێتی و بەشێک لە سەركردەكانی یەكێتی لەگەڵ حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان ئەنجام درا و نیوەی خاكی كوردستان بە كەركووكەوە ڕادەستی نەیارانی گەلی كوردستان كرا.
پەیامنێری کوردستان تیڤی- کەرکووک/ هەڵۆ جەباری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.