لە16ی ئۆكتۆبەری 2017دا بەڕێككەوتنێكی ژێربەژێری سەرۆكی ئێستای یەكێتی و بەشێك لە سەركردەكانی یەكێتی، نیوەی خاكی كوردستان بەكەركوكیشەوە تەسلیمی نەیارانی گەلی كوردستان كرا.
دوای خیانەتەكە، كۆسرەت رەسول عەلی لەو كاتەدا رایگەیاند: چەند كەسێكی لادەر لە رێبازی یەكێتی بێ گەڕانەوە بۆ سەركردایەتی یەكێتی،بەمەبەستی چەند دەسكەوتێكی كاتی و شەخسی، بوونە هاوكارو دەستكێشی داگیركەران و بەم كارە قێزەون و سەرشۆڕانە خۆیان دەخزێننە ناو لاپەڕەكانی مێژوو.
شەوی رابردوو-ش هێزە عێراقییەكان لەناو كەركووك بڵاوەیان پێ كراوە بۆ لێكردنەوە و لابردنی هەر پۆستەرێك كە لەسەر 16ـی ئۆكتۆبەر هەڵواسرابێت.
ئەمڕۆ 5 ساڵ بەسەر خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەردا تێپەڕ دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.