وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند كە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاپۆرتانە دەكات كە لە زیندانی ئێڤین بڵاو كراوەتەوە و ئێران بە بەرپرس دەزانێت لە سەلامەتی ئەمریكییەكان كە "بە ناڕەوا ڕاگیراون" .
نێد پرایس ،وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە تویتێكدا لە تویتەر ئاشكرای كرد كە واشنتۆن "لە پەیوەندی لەگەڵ سویسرا"دایە وەك ئەو هێزە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ئێران دەكات.
پرایس گوتی: ئێمە ئێران بە تەواوی بەرپرسیار دەزانین لە سەلامەتی ئەو هاوڵاتیانەی كە بە ناڕەوا دەستبەسەر كراون، كە پێویستە دەستبەجێ ئازاد بكرێن.
شەوی رابردوو بەندیخانەی ئێڤین لە تاران شەوی شەممە توندو تیژی بەخۆیەوە بینی و ئاگر لە زیندانەكە كەوتەوە،كە دیارترین زیندانە لە ئێراندا.
مەرگی كچە كوردێكی تەمەن 22 ساڵی ئێرانی بە ناوی ژینا ئەمینی، لە 16ی ئەیلوول، گەورەترین شەپۆلی خۆپێشاندانەكانی لە ئێران لە دوای خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2019 بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی گاز لەو وڵاتە دەوڵەمەندە بە نەوت، لێكەوتەوە.
واشنتۆن ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت لە سەلامەتی ئەمریكییەكان لە زیندانی ئێڤین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.