لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ئەم كابینەیەوە بایەخێكی زۆر بە بەرهەمهێنانی گوڵ و دار لە نەمامگە خۆماڵییەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دراوە و بەمەش داهاتێكی باش بۆ حكوومەت گەڕێندراوەتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە جوانکردن و ڕازاندنەوەی شەقام و دوورگە ناوەندییەکانی هەولێری پایتەخت، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە ڕێگەی نەمامگەی نموونەیی یەک، زیاتر لە ٢٥ هەزار گوڵی بەرهەمهێنا و لە هەڵمەتێكدا لەلایەن کارمەندانی سەرجەم بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر دەچێندرێن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەپاڵ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی دیکە بۆ شاری شار و شارۆچكەكان، هاوكات لە ڕێگەی دامودەزگەكانی شارەوانی و ئەندازەی پاركەكانەوە گرنگییەكی زۆر بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و جوانترکردنی سیمای شار و شارۆچكەكان دەدات.
بۆ ڕازاندنەوەی شاری هەولێر زیاتر لە 25 هەزار گوڵ بەرهەمهێنران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.