بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی، تیمەكانی شارەوانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند هەڵمەتێكی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانیان لە شاری سلێمانی بەڕێوەبرد كە ژمارەیەكی زۆر كۆڵان و شەقام نۆژەن و قیڕتاو كرانەوە.
لە هەڵمەتەكەی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ كارگەی قیڕی شارەوانی، چەند شەقامێک لە گەڕەکی سەروەری نزیک قوتابخانەی ڕازاوە نۆژەن كرانەوە. هەروەها بەشێکی چوارڕیانی فولکەی شوانەکە و شەقام و کۆڵانەکانی دارەسووتاوەکە نۆژەن و قیڕتاوكرانەوە لەگەڵ چاکكردن و نۆژەنكردنەوەی پردی دەباشان، شەقامی سەرەکیی سەرچنار نزیک فولکەی قۆری و پیاڵەکە و شەقامی بەردەم مەرکەزی پۆلیسی سەرچنار و کۆڵانەکانی گردی سەرچنار نۆژەن كرانەوە.
لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییان و ئاسانكاری هاتوچۆ، هەڵمەتەکانی شارەوانی بە مەبەستی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت.
سلێمانی.. ژمارەیەك شەقام و كۆڵان لەلایەن شارەوانییەوە قیڕتاو كرانەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.