له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی یازده‌می خولی ئینگلته‌را، كاتژمێر شه‌ش و سیی خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی لیڤه‌رپول میوانداری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئانفیڵد له شاری لیڤه‌رپول به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌م وه‌رزه‌دا لیڤه‌رپول بارودۆخی باش نیه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی ده خاڵ له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و ته‌نها دوو سه‌ركه‌وتنی له كۆی هه‌شت یاری پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێناوه‌و دوو یاری دواخراوی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای خراپی بارودۆخی ڕێدز له‌م وه‌رزه‌دا، به‌ڵام ئه‌ستێره‌كانی تیپه‌كه به ڕێنماییه‌كانی یۆرگن كلۆپی ڕاهێنه‌ره ئهڵمانیهكهیان هه‌رده‌م مه‌ترسیان خستۆته سه‌ر گۆڵی ڕكابه‌ره‌كانیان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له یاری ئه‌مرۆ ئێواره‌دا، سوود له پاڵپشتی هانده‌رانیان وه‌ربگرن و هه‌وڵی تۆماركردنی ئه‌نجامێكی شایسته له‌به‌رامبه‌ر میوانه‌كه‌یان بده‌ن و له‌م ڕێگایه‌وه خۆیان له پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ند نزیك بكه‌نه‌وه.
له‌و لاشه‌وه مان سیتی به پلان و تاكتیكی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی و به پشت به‌ستن به تواناكانی ئێرلینگ هالاندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاره نۆروێژیهكهی ده‌یه‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته به سوودی خۆی بقۆزێته‌وه‌و پێشه‌نگ له ئارسناڵ وه‌ربگرێت كه ئێستا مان سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی بیستوسێ خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی ته‌نها خاڵێك له دوای ئارسناڵی پێشه‌نگ دێت.
كاتژمێر نۆ و چل و پێنج خوله‌كی ئه‌م شه‌ويش به‌كاتی هه‌ولێر، یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی یازده‌می خولی فه‌ڕه‌نسا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌و مارسیلیای سێیه‌می ڕیزبه‌ند به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
ئه‌مرۆ لیڤه‌رپول میوانداری مانچسته‌رسیتی ده‌كات و پاریس سانجێرمانيش ڕووبه‌ڕووی مارسیلیا ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.