Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:29

له‌لالیگادا ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بلباو تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌میانی گه‌ری نۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی كردو میوانه‌كان یاریه‌كه‌یان برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر.

یاریه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی باسك و له‌سه‌ر یاریگای سان مامێس به‌رێوه‌چوو، له‌ گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ له‌ هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل بوون به‌لام سورجه‌م هه‌وله‌كان بێ ئاكام بوون ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی چل و حه‌وت ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ره‌نسی گۆلی یه‌كه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد كه‌ ئه‌م گۆله‌ش ناوونیشانی ته‌واو ی یاریه‌كه‌ بوو به‌ هۆیه‌وه‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به‌ نۆزده‌ خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی و یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباویش تووشی دووه‌م جرۆانجن هات و به‌ حه‌ڤده‌ خال له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .
    
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.